وەزارەتی دارایی داوای گەڕاندنەوەی موچەی ٤١٨٩ کەس دەکاتەوە

ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دۆسیەی ٤١٨٩ فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی عکومەتی هەریم لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری کۆتایی لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ١٠ هەزارو ٨١٩ مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە کۆی ١٠ هەزارو ٨١٩ دوو مووچەیی، دەرکەوت کە ٤١٨٩ دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی.

ئاماژەی بەوەشکردووە١٩٧٣ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە، جگە لەوەش ١٨٤٩ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە و٣٦٧ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تا لە ڕێگای دەستەکانیانەوە ووردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بکەن کەلە دوای (٢٠٢٠/٧/١ ) بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین کات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

ها-ع

Comments are closed.